نوێنەرایەتی وەقفی یەتیمەکان لە پارێزگای باتمان هاوکاری کەڵوپەڵی نووسین بە سەر ژمارەیەکی زۆر قوتابیی یەتیم دابەش کرد.
موسعەب ئیمیر نوێنەری وەقفی یەتیمەکان لە باتمان سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە پێش لە دەستپێ کردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بە پشتگری خێرخوازەکان هاوکاری بە سەر قوتابییەکان دابەش کردوون و سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد.
ئیمیر ئاماژەی بەوە کرد کە هاوکارییان بە سەر ١٢٥ یەتیم دابەش کردوون و وتی، "ئێمە وەک وەقفی یەتیمەکان بەردەوامین لە چالاکییەکانمان. ئەمساڵیش لە ساڵی نوێی خوێندندا منداڵەکانمان لەبیر نەکرد. بە پشتگری و هاوکاری خێرخوازەکان هاوکاری دابەشکردنی کەڵوپەڵی نووسینمان ئەنجام دایەوە."
ئیمیر لە بەردەوامی وتی، "بۆ هاوکاری زیاتر چاوەڕوانی پشتگریی خێرخوازەکانین. تکایە پشتگری زیاتر بە چالاکییەکانی خێرخوازی بدەن. ئەگەر پشتگرییەکان زیاتر بن دەبینە وەسیلەی خۆشحالی زیاتر کەس. لە باتمان هاوکاریمان بە سەر ١٢٥ منداڵی یەتیممان دابەش کرد. خودا لە خێرخوازەکان رازی بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهید مەلا شوکری و شەهید مەلا محی الدین دوو ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا کە ٣١ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە لە ڕحا شەهید بوبوون لە سەر گۆڕەکانیان یاد کران.
إتحاد العلماء بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
بەرنامەی کۆتایی "ژیان بە نوێژ جوانە" کە هەموو ساڵێک لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکدەخرێت لە دیاربەکر بەڕێوەچوو.
بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.